خه‌بات: ئەحمەد تاریق:- سه‌بری عه‌بدوڵڵا خانمه ئه‌كته‌ر بۆ یه‌كه‌مجار كورته فیلمێك به‌رهه‌م ده‌هێنێت، هەر خۆی كاری نووسین و ده‌رهێنانی بۆ فیلمه‌كه كردووه، ئه‌و هەرچەندە پێشتر زیاتر وه‌ك ئه‌كته‌ر رۆڵی بینیوه، به‌ڵام ئه‌مجاره وەک خۆی ئاماژەی بۆ دەکات كاره‌كه‌ی قورس‌تر بووه. سه‌بری عه‌بدوڵڵا، له لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەی خەبات گوتی له رێگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كورته فیلم، ئه‌زموونێكی نوێ تاقیده‌كەمەوه. ناوی ئه‌و كورته فیلمه (بووكه‌ڵه‌كه‌ی وێنا)یه.
وه‌ك خۆی باسیكرد، بیرۆكه‌كه‌ی له ڕۆمانێك وه‌رگرتووه به‌ناوی (بووكه‌ڵه‌ی گه‌شتكردوو) له نووسینی جوردی سیررا ێی فبرا. رۆمانه‌كه باس له كۆمه‌ڵێك نامه‌ی كافكا بۆ منداڵێك ده‌كات.
سه‌بری عه‌بدوڵڵا گوتیشی: من ته‌نیا نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه‌م، تێیدا ڕۆڵ نابینم. جگه له‌مه فیلمه‌كه‌م تا ئێستا نمایش نه‌كراوه. بیرۆكه‌كه‌ی له ڕۆمانێك وه‌رگیراوه، به‌ڵام چیرۆكه‌كه خۆی بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێستای به‌شێك له ئافره‌تانی كوردستان دەخاتەڕوو. ئه‌و زیاتر ڕوونیكرده‌وه و گوتی: هه‌رچه‌نده ئەوە یه‌كه‌م كاری منە له بواری نووسین و ده‌رهێنان، به‌ڵام دڵنیام له‌وه‌ی پێشوازییه‌كی باشی لێده‌كرێت، بۆیه‌ش ئومێد دەخوازم له داهاتوودا به‌شداری له فێستیڤاڵه نێوده‌وڵه‌تی و جیهانییه‌كاندا بكات.