خەبات: بەرهەم شێخ عزەدین:- دەیەمین پێشانگەی فۆتۆگرافی، بۆ وێنەگر ڕەوەند جەواد، لەوڵاتی ئەڵمانیا كرایەوە، ئەو وێنەگرە بۆ خەبات گوتی: ئەو پێشانگەیە لە ژێر ناوی (لە تاریكی بەرەو ڕووناكی – بە هیوای تاوسی مەلەك) بە هاوكاری ڕێكخراوی یەك ماڵ لە مۆزەخانەی مارتا Marta hoch 2 )نمایشكرا، پێشانگەکە ١٦ فۆتۆی لەخۆگرتبوو كە گوزاشتیان لە ژیانی پەنابەرانی كوردانی ئێزدی دەكرد لە كەمپەكانی باشووری كوردستان.
گوتیشی بەوێنە گوزارشتم لەژیانی پڕ مەینەتیانه كرد، هاوكات دوو فۆتۆش كە لە ساڵی ٢٠١٨ خەڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوهڕاست لەلایەن ئینستیوتی میدل ئیست بۆ كاروباری مافەكانی مرۆڤ و سیاسیی ئینتەناسوناڵ لە واشنتۆن پێوەرگرتبوو. ڕەوەند زیاتر گوتی: لە زۆر جێگەی ئەوروپا پێشانگەم هەبووە جگە لە ئەڵمانیا، وەك پاریس و لەندەن و چەندین جێگەی وڵاتی ئەڵمانیاش، خۆشحاڵ بووم بەو هەنگاوانەی كە لەڕێگەی ئەم ڕێکخراوانەی كورد دروستبوونە و دەبنە هۆی هاوكاری كولتوور و كاری هونەری كوردی. ئەو فۆتۆگرافەرە سەرەتا وەك رۆژانەمەوان لەبواری هونەری كاری كردووە. دواتر وەك فۆتۆگرافەر لەساڵی 2011 دەسپێكی كاركردنی بووە.