خەبات: سەید فاتیح بەرزنجی:- ڕێککەوتی 15/5/2025 لـەژێر چـاودێریی سـاسـان عەونی، وەزیری شـارەوانی و گەشتوگوزار و بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و کارزان عەبدولهادی سەرۆکی شارەوانی هەولێر و ڕێبین ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئەندازەی پارکەکانی هەولێر و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەران و فەرمانگە و کارمەندانی شارەوانی و نەمامگەکان، چوارەمین فیستیڤاڵ و پێشانگەی گوڵ و باخچە لە پارکی شانەدەر بەڕێوەچوو.
لە فیستیڤاڵەکەدا زیاتر لە چل نەمامگەی بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر و کشتوکاڵ و کۆمپانیا ناوخۆییەکانی بواری بەرهەمهێنانی گوڵ و سەوزایی بەشداربوون و تێیدا گوڵ و دار و پەین و کەلوپەلی تایبەت بە باخچە و سەوزاییان نمایش کرد، یەکێک لە بەشداربووانی فێستیڤاڵەکە کە خاوەنی نەمامگەیەکە و چەندین دار و درەخت و نەمامی نمایشکردووە و یەکێک لە دارەکان تەمەنی ٥٠٠ ساڵ دەبێت و وەک بەتەمەنترین داری نێو فێستیڤاڵەکە دەستنیشانکراوە.











