خەبات: سەرهەنگ نەجمەدین:- لە چوارگۆشەی زێڕینی خولی فوتساڵی کچانی کوردستان، دوو یاری گرنگ لە هەردوو هۆلی یانەی ئافرەتانی هەولێر و هەڵەبجەی شەهید بەڕێوەچوو، لە یاری یەکەمدا ئافرەتانی هەولێر كە ئەم وەرزە ڕکابەری لەسەر بردنەوەی ناسناوی خولەکە دەکات، میوانداریی کچانی چەمچەماڵی کرد، ئافرەتانی هەولێر بە ئەنجامی شەش گۆڵی خاوێن لە چەمچەماڵی بردەوە و گەیشتنە یاری کۆتایی خولی فوتساڵی کچانی کوردستان، لە یاری دووەمیشدا، لە شاری هەڵەبجە، کچانی سیروانی هەڵەبجە و ئافرەتانی دهۆک ڕووبەڕووی یەکتربوونەوە، ئافرەتانی دهۆک بە ئەنجامی شەش گۆڵ بەرامبەر بەگۆلێک لەکچانی سیروانی هەڵەبجەی بردەوە و گەیشتە یاری کۆتایی خولی فوتساڵی کچانی کوردستان.