سوپای ئیسرائیل دەڵێت، هێرشی بۆ سەر کەرتی غەززە دەستپێکردووە، ئەوەش وەک بەشێک لە “قۆناخە سەرەتاییەکانی” هێرشێکی نوێ بۆ سەر کەرتەکە.
رۆژی شەممە 17ی ئایاری 2025، سوپای ئیسرائیل لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تەلەگرام راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت، هێرشەکان بەشێکن “لە فراوانکردنی شەڕ لە کەرتی غەززە، ئەوەش بە مەبەستی گەیشتن بە هەموو ئامانجەکانی جەنگ، لەوانەش ئازادکردنی بارمتەکان و شکستپێهێنانی حەماس.”
ئاژانسی بەرگریی شارستانیی غەززە رۆژی هەینی بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە لەو رۆژەدا نزیکەی 100 کەس کوژراون.