لە بەغدا لووتکەی کۆمکاری عەرەبی بە بەشداریی سەرکردەی چەندین وڵات دەستیپێکرد و ماوەی سێ رۆژ دەخایێنێت.

رۆژی 16-05-2025 ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا؛ حەسەن شێخ مەحموود، سەرۆکی سۆماڵ؛ مەحموود عەباس، سەرۆکی فەڵەستین؛ نەواف سەلام، سەرۆکوەزیرانی لوبنان بۆ بەشداری لە کۆمکاری عەرەبی گەیشتنە بەغدا. هاوکات پێدرۆ سانچێز، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا و ئەنتۆنیۆ گوتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانیش لە بەغدان و بڕیارە بەشداری بکەن.