دوابەدوای کۆتاییهاتنی دانوستانەکانی ئاشتی لەگەڵ ئۆکراینا لە ئەستەنبوڵ، ڤلادیمێر مەدینسکی، سەرۆکی شاندی ڕووسیا ڕایگەیاند، ڕۆژی هەینی هەردوو وڵات ڕێک کەوتوون لەسەر ئاڵوگۆڕی 1000 دیلی هەردوولا.
ئەمەش بە گەورەترین ئاڵوگۆڕی دیل لەنێوان هەردوولا دادەنرێت لە سەرەتای شەڕەوە لە ساڵی 2022.
مەدینسکی هەروەها ڕایگەیاندووە، مۆسکۆ و کیێڤ ڕێک کەوتوون لەسەر ئاڵوگۆڕی پێشنیاری ورد لەسەر ئاگربەست.
ڕوونیشی کردەوە، ئۆکراینا داوای کۆبوونەوەی سەرۆکی هەردوو وڵاتی کردووە، ڕوسیاش ئەم داوایە لەبەرچاو دەگرێت، ئاماژەی بەوەش کرد، مۆسکۆ ئامادەیە بۆ درێژەدان بە گفتوگۆکان.
کیێڤ کرێملینی تۆمەتبار کرد بەوەی “داواکاری نوێی قبوڵنەکراو” دەکات بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئۆکراینا لە ناوچەیەکی فراوانی خاکی وڵاتەکە. ئەوەشی خستە ڕوو کە پێشتر باسی ئەو داواکارییانە نەکراوە.
گوتیشی لایەنی ئۆکراینی جەختی لە گرنگیدان بە گەیشتن بە پێشکەوتنی ڕاستەقینە، واتە ئاگربەستی دەستبەجێ و خۆشکردنی ڕێگە بۆ چارەسەری دیپلۆماسیی كردووەتەوە.