ئەمڕۆ سێشەممە 8ی نیسانی 2025، میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، بڕیارە رۆژی شەممە 12ی نیسانی 2025، ئەمریکا و ئێران لە عەمانی پایتەختی ئوردن ئەمریکا و ئێران گفتوگۆ بکەن.
بەپێی زانیاریی میدیاکانی ئێران بێت، هەریەک لە عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و ستیڤن ویتکۆف، نوێنەری تایبەتی ترەمپ بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەرپەرشتی شاندی باڵای هەر دوو وڵات دەکەن.
ئاماژە بەوەشکراوە، کۆبوونەوەکە ناڕاستەوخۆیە و بە نێوەندگیری بەدر ئەلبوسەعیدی، وەزیری دەرەوەی ئوردن بەڕێوەدەچێت.