حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیارێكی لەبارەی پشووی سبەی چوارشەممە 9/4/2025، بە بۆنەی ساڵیادی ڕووخانی ڕژێمی بەعسی دیکتاتۆر و ئازادکردنی عێراق، دەكرد.

ئەمڕۆ سێشەممە 8/4/2025، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە: “بەپێی ڕۆژژمێری فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە بۆنەی ساڵیادی ڕووخانی ڕژێمی بەعسی دیکتاتۆر و ئازادکردنی عێراق، سبەی چوارشەممە 9/4/2025، لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمییە.”

فەرمانگەی میدیا و زانیاری لە ڕاگەیاندراوەكەدا ئەوەشی خستووەتە ڕوو: “ڕۆژی پێنجشەممە 10/4/2025، دەوامی فەرمی دەست پێدەكاتەوە.”