وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند كه له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه هێرش كراوه‌ته‌سه‌ر باڵه‌خانه‌ی كونسوڵخانه‌ی عێراق له شاری ئیسته‌نبوڵی توركیا و ده‌ستڕێژی گولـله‌ی لێكراوه، ده‌شڵێت: “له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ین بۆ ئاشكراكردنی تۆمه‌تباران”.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه “شه‌وی رابردوو له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه كه ماتۆڕسكیلێكیان پێبووه، به چه‌كی كڵاشینكۆف ده‌ستڕێژی گولـله له باڵه‌خانه‌ی كونسوڵخانه‌ی عێراق له ئیسته‌نبوڵ كراوه و هه‌شت گولله ئاڕاسته‌ی باڵه‌خانه‌كه كراوه”.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌ڵێت: “دوای رووداوه‌كه، كونسوڵی گشتی عێراق و نوێنه‌رانی كونسوڵخانه‌كه چوونه‌ته شوێنه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی ورده‌كاری رووداوه‌كه بزانن”.
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه “ده‌سه‌ڵاتی ئه‌منی توركیا شه‌قامی ده‌وروبه‌ری كونسوڵخانه‌كه‌ی داخستووه و به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی نوێنه‌رایه‌تی دیپلۆماسی عێراق، ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه كردووه”.