رۆژی چوارشەمی رابردوو وەزارەتی دارایی و ئابووری، لیستی مووچەی رەوانەی بەغدا كرد، بەپێی بڕیارێك ئەو وەزارەتە دوێنێ و ئەمڕۆ دەوامیان هەیە و وردبینی لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان بەردەوامە.
ئەمڕۆ شەموو 22ـی ئایار، وەزارەتی دارایی عێراق بۆ سێیەم رۆژ كە پشووی فەرمییە، ئەمڕۆش بەردەوامە لە وردبینیكردنی لیستی مووچەی مانگی سێی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و تەواوكردنی رێكارە كارگێڕییەكان، بۆ دابینكردنی مووچەی وەزارەت و فەرمانگەكانی عێراق.
هەوڵەكان چڕ كراونەتەوە بۆ ئەوەی بەر لە جەژنی رەمەزان، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانیش بێتە ناردن.
بەپێی بڕیاری وەزارەتی دارایی، پشووی دوێنێ و ئەمڕۆ ئەوان ناگرێتەوە و فەرمانبەران لە دابینكردنی مووچە و وردبینی لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق و كوردستان بەردەوام دەبن لە دەوام، پێدەچێت ناوەڕاستی هەفتە رێكارەكان تەواو بكرێن.