به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی ئاشكرای كرد، پیت هێگێست وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری داوه مانه‌وه‌ی كه‌شتیی فڕۆكه‌هه‌ڵگری ترومه‌ن له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست درێژ بكاته‌وه، له هه‌مان كاتدا كه‌شتییه‌كی گه‌وره‌ی فڕۆكه‌هه‌ڵگر له هه‌فته‌كانی داهاتوودا ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه بكات.
به‌رپرسه‌كه بۆ ”عه‌ره‌بیه” ئه‌و زانیارییانه‌ی دركاندووه و له كاتێكدایه كه كۆمه‌ڵێك ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز له باشووری به‌نده‌ری حه‌دیده روویان داوه.
هاوكات گوته‌بێژی حووسییه‌كانی یه‌مه‌نیش باسیان له‌وه كرد كه فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانیان، توانیویانه كه‌شتیی فڕۆكه‌هه‌ڵگری ترومه‌ن بكه‌نه ئامانج.
له شه‌ممه‌ی رابردووه‌وه ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی به زنجیره‌یه‌ك هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن كردووه و گوتوویه‌تی، ئامانجی له‌و هێرشانه ئه‌وه‌یه ئازادیی بازرگانیی بۆ رێڕه‌وه ده‌ریاییه‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه.
حووسییه‌كان كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن، چه‌ندان كه‌شتیی بازرگانییان كردووه‌ته ئامانج و زیانیان به گواستنه‌وه‌ی ده‌ریایی گه‌یاندووه.