کسێنیا بادراکۆڤا خانمە شەتڕەنجزانی نەمسا، كە بەم دواییە بەشداری فیستیڤاڵی دجێربای كرد لە تونس، بە شاجوانی شەتڕەنج هەڵبژێردرا، کسێنیا بادراکۆڤا كە بەڕەگەز ڕووسییە، خاوەنی بڕوانامەی بەرزی گراندماستەرەی ئافرەتانە، چەندین جار لە ناسناوی پاڵەوانی نەمسای بردۆتەوە، بادراکۆڤای تەمەن 22 ساڵ، لەبەر جوانییەكەی لەو فیستیڤاڵە كە لە وڵاتی تونس بەڕێوەچوو، بە شاجوانی شەتڕەنج هەڵبژێردرا و وێنەكانی هەموو میدیاكانی جیهانی تەنییەوە.