خەبات: سەرهەنگ نەجمەدین:- لەمیانی یارییەکانی قۆناغی 16ی جامی عێراق بۆ تۆپی پێ، ئەمڕۆ و سبەی، 8 یاری بەڕێوەدەچێت، ئەمڕۆ چوارشەممە لە گرنگترین یاریی جامەکەدا، یانەی دهۆک لە نێو یاریگە وهاندەرانی، میوانداریی یانەی میسان دەکات، لە یاری دووەم و لە دەرەوەی یاریگەی خۆی، یانەی پێشمەرگەی سلێمانی دەبێتە میوانی یانەی نەجەف، لە یاری سێیەم و چوارەمی جامەکەدا، یانەکانی قوەی جەوییە و مینا ڕووبەڕووی قاسم و زەوڕا دەبنەوە، سبەی پێنجشەممە، 4 یاری دیکە ئەنجام دەدرێت، یانەی زاخۆ لە نێو یاریگە و هاندەرانی، پێشوازیی لە یانەی گەرمە دەکات، لە یاری دووەم و لە شاری سلێمانی، یانەی نەورۆز میوانداریی یانەی حوسێن دەکات، هەردوو یانەی شورتە و موسڵیش لە یاریگەی شەعب لەشاری بەغدا بەیەک دەگەن، دوایین یاریی ئەم قۆناعەش، لە نێوان یانەی تەڵەبە و ئەمانەی بەغدا دەبێت کە بڕیار وایە لە یاریگەی مەدینە ڕووبەڕووی یەکترببنەوە.