فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا بیر لە دوورخستنەوەی لیژنەی ناوبژیوانانی ئێستا دەکاتەوە بەهۆی هەڵەی ناوبژیوانانی ئەم وەرزە کە مشتومڕی زۆر لەسەرە، ئەمەش وایکرد كە یانەی ڕیال مەدریدیش داوای دوورخستنەوەیان بکات.
جێی باسە بڕیارەكە لە کۆتایی وەرزی ئێستادا لیژنەکە لە کارەکەی دووربخرێتەوە.
لیژنەی ناوبژیوانان لە ژێر سەرپەرشتی لویس مەدینا کانتالێخۆ ڕەخنەی زۆری لێ گیراوە، یەکێک لەو ناوانەی کە وەک جێگرەوە دەخرێتە ڕوو، ماتیو لاهۆزە، کە وەرزی ڕابردوو لە ناوبژیوانی وازی هێنا و لە ئێستادا وەک شرۆڤەکاری ناوبژیوان کاردەکات.
هەریەکە لە بێرناردینۆ گۆنزالێز ڤاسکێز و ئەلۆنسۆ فێرناندێز وەک ئەگەری جێگرەوە باسکراون.
لەلایەکی دیکەوە ڕۆژنامەی «مارکا» دووپاتی کردەوە کە بیرکردنەوەیەک هەیە بۆ دەستنیشانکردنی فێرناندێز بۆربالان وەک سەرۆکی لیژنەی ناوبژیوانان بۆ وەرزی داهاتوو، بەڵام تا ئێستا بڕیاری کۆتایی نەدراوە.