مارسێل کۆلەری ڕاهێنەری یانەی ئەهلی میسری ڕایگەیاند، تیپەکەی لە کۆمەڵەیەکی بەهێز لە جامی جیهانی یانەکان لە ئەمریکا یاری دەکات.
یانەی ئەهلی لە کۆمەڵەی یەکەمدا شانبەشانی ئینتەر میامی ئەمریکی و پۆرتۆی پورتوگال و پاڵمێراسی بەڕازیلی یاری دەکات.
یانەكەی كولەر لە 15ی حوزەیران لە یەکەم یاری مۆندیالدا ڕووبەڕووی ڕکابەرەکەی ئینتەر میامی دەبنەوە.
کۆلەر لە ڕێگەی ئێکسەوە گوتی: گرووپەکە جێگەی سەرنجە كە لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی کاپتنی یانەی ئینتەر میامی یاری دەكات، ئاماژەی بەوەشکرد، یاریی یەکەمی بەرامبەر ئینتەر میامی لە یاریگای خۆیان ئەنجامدەدەین، زۆربەی هاندەرانیش پشتگیری ڕکابەرەکە دەکەن، بەڵام لەگەڵ ئەوەش بۆ بردنەوە یاری دەکەین.