واین ڕۆنی ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا جارێكی دیكە دەرکەوتەوە، بەڵام لەناو یاریگا نا بەڵكو لە پشتەوەی یاریگا و لە ستۆدیۆی ئەمازۆن پرایم بۆ ڕووماڵکردنی یارییەکەی سێشەممەی ڕابردووی چامپیۆنزلیگی نێوان مانچستەر سیتی و ڕیال مەدرید لە یاریگای ئیتیحاد.
ئەفسانەی یونایتد (559 یاری، 253 گۆڵ) و هەڵبژاردەی ئینگلتەرا (120 یاری، 53 گۆڵ) لە دوای وازهێنانی لە یاریکردن لە ساڵی 2020 وەک ڕاهێنەر سەرکەوتنیان بەدەست نەهێناوە، کاتێک ئەرکی سەرپەرشتیکردنی دێربی کاونتی و بەرگریکردن لە ڕەنگەکانی وەک یاریزانێک وەرگرت، دواتر سەرپەرشتی وەرزی 2022-2023ی دی سی یونایتد لە ئەمریکا و دواتر بیرمینگهامی گرتە ئەستۆ ئەویش دوای تەنها سێ مانگ لە پۆستەکەی.