سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەکان دیمەنێکیان ئاشکرا کرد کە گوزارشت لە خولیای هاندەرانی لیڤەرپوول دەکات، لەکاتێکدا یەکێک لە هاندەرانی تیپەکە بڕیاری دا ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەی تایبەتتر بکات بە هێنانی کۆپییەکی جامی چامپیۆنزلیگ لەگەڵ خۆی لەکاتی چوونە ناو هۆڵەکە و دەستگرتنی بووك.
زاوا نمایشەکەی كرد و ئاهەنگەکەی ڕووناککردەوە بەم ئاماژەیە کە پەیوەندی قووڵی خۆی لەگەڵ یانەکەدا دەردەبڕێت و یادەوەرییەکانی لە دەستکەوتەکانی لیڤەرپوول لە ئەورووپا، ئەم هەڵسوکەوتە بینەرانی سەرسام کرد و بە خێرایی لە سۆشیال میدیادا بڵاوبووەوە، کە زۆرێک سەرسامیی خۆیان دەربڕی بۆ ئەو شێوازەی کە خۆشەویستییەکەی بۆ تۆپی پێ لەگەڵ گرنگترین ساتەکانی ژیانی تایبەتی خۆی تێکەڵ کردووە.