خەبات: سەید فاتیح بەرزنجی:- بەئامادەبوونی بڵند ئیسماعیل بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بەشداری بەرپرسانی حیزبی و حکوومی و سەرۆکی زانکۆ و ڕاگران و ژمارەیەک لە مامۆستایانی زانکۆ و قوتابیان و هونەرمەندان، بەشی پێگەیاندن و ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی لق و لیژنەی ناوچەی ئاسۆ ـ زانکۆ و ڕێکخستنی هونەرمەندان، بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگەی سەتەلایتی کوردستان پێشانگەیەکی شێوەکاری و پانێلێکی زانستیان لەسەنتەری کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری زانکۆی سەڵاحەدین دەربارەی بە یەکەوەژیانی ئاینی و نەتەوەیی لەکوردستان ئەنجامدا، کە تێیدا ” ٦٠ ” تابلۆی شێوەکاری نمایشکران گوزارشتبوون لە بەیەکەوەژیانی ئاینی و نەتەوەیی لەکوردستاندا.