خەبات: کەنار جەمال – مۆسكۆ:- لە شاری مۆسکۆ، وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، لە رێورەسمێکی شایستەدا، بۆ چوارەمجار لەدوای یەک، خەڵاتی باشترین نیگارکێشی تەلارسازی دیپلۆماسی بە نیگارکێشی کورد نوریک موسایان بەخشی، نوریک، قوتابییەکی تەمەن 21 ساڵەی نیشتەجێی مۆسکۆیە، نوریک، قوتابی قۆناغی پێنجەمی کۆلێژی ئەندازیارییە، ئەمساڵ بە یەک تابلۆ لە پێشبڕکێی نیگارکێشی دیپلۆماسی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا بەشداریکردووە و نازناو و خەڵاتی یەکەمی پێشبڕکێکەی بەدەستھێناوە، ساوند بایتی یەکەم، نوریک موسایان، نیگارکێش، ساوند بایتی دووەم، ئەلیکساندەر ئەلیمۆڤ، نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی رووسیا.