خەبات: بەرهەم شێخ عزەدین:- فێرگەی نامدار قەرەداغی بۆ فێربوونی میوزیك و گۆرانی، لە شاری سلێمانی بە بەشداری 100 فێرخوازی فێرگەكە، چەند چالاكییەكی هونەری میوزیك و گۆرانی و ڕۆشنبیری و یاری و پێشبڕكێی كوردەواری و خواردن و شیرینی كوردییان ئەنجامدا، لە بۆنەكەدا، كە بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی و ژمارەیەك لە كەسایەتی ئەكادیمی و ڕووناكبیر ئامادەی بوون، مامۆستا نامدار قەرەداغی وتەی بەخێرهاتنی پێشكەشكرد، هەروەها مامۆستای زانكۆ د. محەمەد خانی – یش بە وتەیەك بەشداربوو، پاشان چالاكییەكان دەستی پێكرد، لە كۆتایی چالاكییەكەشدا دیاری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری پێشكەش بە فێرگەكە كرا و دەستخۆشیان لێكرا بۆ ئەو خول و ڕاهێنانەی بۆ فێرخوازان دەیكەنەوە.