خەبات: سابیر حوسێن:- بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له فه‌رمانده و په‌رله‌مانتار و مامۆستایانی زانكۆ و نووسه‌ر و رۆشنبیران، رێورەسمی ناساندنی پەرتووکی (شێخ ئەحمەدی بارزان لە ئاوێنەی ئایین و عیرفاندا) لە سەنتەری رۆشنبیری زانکۆی سەڵاحەدین بەڕێوەچوو کە نووسەرەکەی ره‌شید مه‌لا عه‌لی بوو، هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه پانێلێك به‌رێوه‌چوو، تێدا ناوه‌رۆكی په‌رتووكه‌كه لەسەر ژیان و بەرخودانی شێخ ئەحمەدی بارزانی و بارزانییەکان لەپێناوی بەرگریکردن لە شوناس و مانەوەی کورد خرایه‌روو، هاوكات هەستی شۆڕشگێڕیی و نەتەوەیی شێخ ئەحمەدی بارزانی دووپاتكرایه‌وه بەشێوەیەک خۆی بە بەرگریکاری مافەکانی گەلی کوردستان زانیووە لەهەر پارچەیەکی کوردستاندا هه‌ڵوێستی نواندووه و به‌رگری كردووه، كەسێكی شۆڕشگێڕ و دادگەر و دونیا نەویست بووە، به هه‌ڵوێسته نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كانی ناسراوه، شێخ ئەحمەد بارزانی له ساڵی 1896 لە گوندی بارزان لەدایکبووە، بە خودانی بارزان بانگیان کردووە.