دكتۆر سەروەت جەلال: مژدە دەدەم تا دوو مانگی دیکە دەرمانەکانی شێرپەنجە بە کوالیتییەکی بەرز دەخەینە بازاڕ
دەرمانساز كەیلان عەبدولڕەحمان: ئێستا تەنیا خاوەنی دەرمانە ئازارشکێنەکان نین بەڵکو خاوەنی زیاتر لە 165 جۆری دەرمانین
ئەندازیار سەرچڵ شاكر: دکتۆرێکی زۆر سەردانی کردووین تا ئەم ئامێرانەیان بۆ دابین بکەین
دكتۆر لازۆ ديار: گرینگیەکی تەواو بەکاری فریاگوزاری خێرا دەدرێت، چونکە زۆرجار نەخۆش پێویستی بە فریاگوزاری خێرا دەبێت
خەبات:دانا بۆتانی:- کردنەوەی پێشانگای میدیکۆ لە هەولێر بە یەکێک لە گرینگترین ئەو پیشانگایانە دادەنرێت لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق هەموو ناوچەکانی دەوروبەر بۆیە دەبینین ئەمڕۆ کۆمپانیاکانی کوردستان کە لەبواری پزیشکیدا کاردەکەن شان بەشانی کۆمپانیا جیهانیەکانی نەشدارن و بەرهەمە خۆماڵیەکانی وەک پێداویستی دەرمان و پێداویستیە پزشکیەکانی کوردستان ئەمڕۆ لەسەر ئاستی جیهاندا ناسراوە. وەک رۆژنامەی خەبات سەرەنج دەخەمە سەر هەموو ئەو بەشدار بووە داهێنەرانەی کە بە داهێنانە پزیشکیەکانیان بەشدارن لەم پێشانگایەدا.
دکتۆر سەروەت جەلال گوتی: ئێمە وەکو کۆمپانیای پایۆنیر لە کوردستان کە لەبواری دروسکردنی دەرماندا کار دەکەین. دووروئیای گرینگمان هەیە. کاری ئێمە دابینکردنی ئاسایشی دەرمانە لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا کاری دووەممان بەرزکردنەوەی ئاستی کوالێتی دەرمان لە کوردستان و عێراقدا بۆیە لە ئێستادا زیاتر لە 350 جۆر دەرمان بەرهەم دێنین. بۆ هەموو نەخۆشیە درێژخایەنەکانی وەکو دەرمانەکانی زەخت و سوکەری و هەموو جۆرە نەخۆشیەکانی دڵ. لەگەڵ ئەمانەشدا لە ئێستادا دەرمان هاوردەی دەرەوەی کوردستانیش دەکەین بە کوالیەتیەکی بەرز.
گوتیشی: هەر لەم پێشنگایەدا و بۆ یەکەمجار بە رۆژنامەی خەباتی ئازیز رادەگەیەنم هیوادارین کەس پێویستی بە ئێمە نەبێت و بەردەوام تەندروست باشبن بەڵام مژدە دەدەمە نەخۆشەکانی شێرپەنجە تا دوو مانگی دیکە دەرمانەکانی شێرپەنجە بە کوالیەتییەکی بەرز دەخەینە بازاڕ هەم ئاسان دەست کەوێت هەمیش هەرزان هەمیش کوردستان و عێراق بۆ لەمەولا خەمی دابینکردنی دەرمانەکانی شێرپەنجەی نابێت. کۆمپانیاکانی کوردستان هێندە کوالێتی بەرهەمەکانی بەرزە تەنانەت قونسوڵی کۆریا کە بەشداربوو لە کردنەوەی ئەم پێشنگایەدا داوای لە کۆمپانیای پایۆنێر کرد بۆ لەمەولا کاربکەین و بۆ ئەوەی بەرهەمەکانمان لە کۆریاشدا ببیندرێن. دەمەوێت سوپاسی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکە لە پشتگیری کردنی ئەم جۆرە پێشنگایانە بۆ ئەوەی هەموو کۆمپانیاکانی لە بواری پزیشکیدا کار دەکەن بتوانن بەرهەمەکانیان لەم جۆرە پیشنگایانەدا نمایش بکەن. دوای گەڕانم بە ناو بەشداربووانی پێشنگای میدکۆ چاوم بە کۆمپانیاکی دیکەی دەرمان کەوت بەناوی ئاوا میدیکا کە رۆلێکی باش دەگێڕێت لە بازاڕی دەرماندا بۆ نەخۆش.
دەرمانساز کەیلان عەبدولرەحمان شەعبان نوێنەری مارکێتینک لە ئاوامیدیکا گوتی: سەرەتای دەستپێکردنمان بە دەرمانە ئازار شکێنەکان بوو بەڵام هەر زوو بەهۆی ئاستی کوالیەتی دەرمانەکانمان ئاوا میدیکا بووە ناوێکی درەوشاوە لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق و جیهانیشدا هەر بۆیە دەرمانەکانمان لە ماوەیەکی زۆر کورتا توانی دوورترین سنوورببڕێت. لە ئێستاشدا ئاوامیدیکا دەرمان بۆ هەموو کوردستان و عێراقیش دابین دەکات لە هەمان کاتیشدا ئێستا تەنیا خاوەنی دەرمانە ئازارشکێنەکان نین بەڵکو خاوەنی زیاتر لە 165 جۆری دەرمانین کە لە کوردستاندا دروست دەکرێت واتا ئاوا میدیکا لە ئێستادا دەتوانێت دەرمان بۆ هەموو جۆرە نەخۆشیە درێژ خایەنەکان دابین بکات. سوپاس بۆ خوا لە ئێستاشدا لە سەدا هەشتای کارمەندەکانمان کوردن و خەڵکی کوردستانن واتا بووینەهۆکارێکی خێر هەم بۆ نەخۆش هەمیش بووینەتە شوێنگەیەکی هەلی کاری باش.

دەرمانساز کەیلان عەبدولرەحمان شەعبان نوێنەری مارکێتینک ئاوامیدیکا گوتی: بەکارهێنانی دەرمانەکانی ئاوا میدکا بۆ نەخۆشەکان دوو سوودی هەیە یەکەمیان دەرمانەکان کۆلیەتیەکی بەرزیان هەیە دووەم خاڵیش دەرمانەکان نرخیان گونجاوە بۆ نەخۆش چونکە دەرمانەکان لە شاری هەولێردا دێنە دروستکردن، لە ئێستاشدا بە هۆی بەرزی کوالێتی دەرمانەکانی ئاوامیدیکا هەموو نەخۆشخانەکان و دەرمان خانەکان پڕن لە دەرمانی ئاوامیدیکا.
ئەندازیار سەرچڵ شاکر گوتی: ئێمە وەکو کۆمپانیای ئیپلیۆم بەشدارین لە پێشانگای میدیکۆ کە تێدا زیاتر لە 150 کۆمپانیای جیهانی لۆکاڵی بەشدارن ئێمەش وەکو کۆمپانیای ئیپلیۆم هاتووین ئامێرەکانی لێزەرمان کە بۆ موولابردن بەکار دێت بە بەشداربووانی نێوپێشانگاکە نیشان بدەین هەروەها ببینە هۆکارێکی خێر تاوەکو زۆر ترین دکتۆری جوانکاری سوود لەم ئامێرانەی ئێمە وەر بگرێت چونکە کارکردن بە ئامێرەکانی ئێمە بۆ نەخۆش بەدڵنییاوە نەخۆش سوودی سەد لەسەد وەردەگرێت بێ ئەوەی هیچ زیانێکی هەبێت بەدڵنیاوە دکتۆرێکی زۆر سەردانی کردووین تا ئەم ئامێرانەیان بۆ دابین بکەین ئەمەش بۆتە جێگای دڵخۆشی ئێمەو ئەوانیش.
سەرپەرشتیاری ناوەندی راهێنان لە شاری پزیشکی فارووق دکتۆر لازۆ دیار راهێنەری فریاگوزاری سەرەتایی گوتی: هەمیشە خۆ پاراستن لە نەخۆشی گرینگترە لە وەرگرتنی چارەسەر بۆ نەخۆشی بەڵام لاى ئێمە گرینگیەکی تەواو بەکاری فریاگوزاری خێرا دەدرێت بە نەخۆش چونکە زۆرجار نەخۆش کە دەکەوێتە حاڵەتێکی لە ناکاو و پێویستی بە فریاگوزاری خێرا دەبێت ئەوە بەدڵنییاوە گیانی نەخۆش دەکەوێتە دەستی ئەو کەسەی کە کاری فریاگوزاری خێرای بۆ ئەنجام دەدات ئەگەر هاتوو بە شێوەیەکی زانستی بتوانرێت کاری فریاگوزاری خێرای بۆ بکرێت بە دڵنییاوە دەتوانیت دووبارە ژیان بۆ نەخۆش بگەرێنیتەوە دەتوانیت دڵیش ببووژێنیتەوە هەر بۆیە بەردەوام خولی زانستی بۆ فریاگوزاری خێرا دەکەینەوە تاوەکو هەموومان بەیەکەوە بتوانین دەست لە ناو دەست لە هەر رووداوێکی لە ناکاو بتوانین ببینە کارەکتەری فریاگوزاری خێرا بۆ ئەوەی کەسی تووشبوو بەهەر روداوێک رزگار بکەین لە مردن.