خەبات: وریشە عومەر:- بەشی کولتووری دەزگای ڕوانگە، لە تەلاری سەردەم، لە سینەما سالمی شاری سلێمانی، ئێوارە ئاهەنگێکی میوزیکی بۆ گرووپی گەنجان ڕێکخست، کە تیایدا کۆمەڵێک بەرهەم و میوزیکی کلاسیکیان پێشکەش کرد، دەربارەی ئەم چالاکییە هونەرییە، سەربەست مەنمی بە خەبات ی گوت: بە ئامادەبوونی هونەرمەندان و میوزیسیانان و گەنجان، ئێوارەیەک بۆ میوزیکی کلاسیک، کە لەلایەن گرووپێک گەنجی میوزسیان لە (گرووپی میوزیکی کلاسیکی سلێمانی) پێشکەشکرا.