بەهۆی بارینی بەفر و دابەزینی پلەكانی گەرما و شەختەبەندیی ڕێگاكان، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی داوا لە شۆفێران دەكات سەردانی ناوچە شاخاوییەكان نەكەن.

  بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند: ئاگاداری سەرجەم دانیشتووانی شارەکەمان دەکەین كە ئێستا سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکەن یان ئەو شوێنانەی مەترسی بەستن و شەختەی لێ دەکرێت، ئەمە لەپێناو سەلامەتیی خۆتان و دوورکەوتنەوەتان لە گیرخواردن و کارەساتی نەخوازراو.

 هەر كاتێک لە سنووری سلێمانی بەفر دەبارێت دانیشتووانی شارەكە بۆ شەڕەتۆپەڵ و بەسەربردنی كاتێكی خۆش ڕوو لە هەردوو شاخی گۆیژە و ئەزمەڕ دەكەن، مەبەستی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانیش زیاتر ئەو دوو ناوچە شاخاوییەیە.