مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان،  پێشوازیی له‌ خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە کرد و چەند پرسێكی گرنگ تاوتوێ كران.

ئەمڕۆ شەممە 8/2/2025، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی له‌ خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە کرد، لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی پرسە هەنووکەییەکان و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ ئاڵوگۆڕ کرا.

جەختیش لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و لە سەر بنەمای دەستوور و ڕێزگرتن لە  مافی گشت پێکهاتەکان و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق کرایەوە.