فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ئەمڕۆ (شەممە 8ى شوباتى 2025)، کوژرانی سێ فه‌رمانده‌ى گرنگی تیرۆریستی لە سەڵاحەدین ڕاگەیاند، كه یه‌كێكیان والى كه‌ركووكی سه‌ر به داعشه.
فەرماندەییەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاوی كرده‌وه: “دوای بەیاننامەکەمان سەبارەت بە هێرشی ئاسمانیی فڕۆکەکانی ئێف 16 لە (31ی 1ی 2025)، بە پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگریی دروست لە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگریی سەربازی، ده‌ركه‌وت مەفرەزێکی تیرۆریستی له شوێنى بۆردومانه‌كه‌دا بوون”.
ئاماژە به‌وه‌ش كراوه: “دوای بەدواداچوون و ئەنجامدانی پشکنین لەسەر تەرمی 7 کوژراو له‌و ئۆپه‌راسیۆنه، بە هەماهەنگی تەکنیکی و هەواڵگری لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، ئه‌وه پشتڕاست کرایەوە کە چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌كی گرنگی تیرۆریستى كوژراون”.
فه‌رمانده‌كان بریتین له:
1- دەحام محه‌مه‌د عەلیوی كه نازناوی (ئەبو سەعید دەندوشی) بووه والى داعشى کەرکووک بووه و بەرپرسە لە چەندین كرده‌وه‌ى تیرۆریستی و کوشتنی هاووڵاتیانی بێ‌تاوان كه تاوانه‌كانى له (وادی چای و چیای حەمرین و حەویجە) ئه‌نجام داوه.
2- شه‌حازه عەلاوی ساڵح، نازناوی (ئەبو عیسا)، بەرپرسی کەرتی حەمرینی داعش بووه.
3- باسم ڕه‌بیع به‌تووش، یەکێک لە ئه‌ندامه گرنگەكانى داعش بووه له ناوچه‌كه.