کەشناسی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى ٤٨ کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەو و ئاماژە بەوەدەکات کە پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت و بەفر و باران دەبارێت.
ئەمڕۆ شەممە ٨ی شوباتی ٢٠٢٥ کەشی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە ناوچە جیاجیاكان هەندێك كات بارانی مامناوەند دەبارێت بە تایبەت لە بەشی باشووری هەرێم و ئیدارەی گەرمیان و بەشێك لە پارێزگای سلێمانی. هەروەها لە ناوچە شاخاویەكان بەفر بارینمان دەبێت و پێشبینی دەكرێت لە پارێزگای سلێمانی و هەندێك لە قەزا و ناحیەكانى ڕۆژهەڵاتی هەرێم بەفر بارین هەبێت .
جەخت لەوەدەکاتەوە پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە (٢-٣ ) پلە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە.
کەشناسی ئاشکراشی کرد سبەی یەک شەممە کەش بە گشتی ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : ١١ پلەى سیلیزى
سلێمانی : ٧ پلەى سیلیزى
دهۆک : ١٠ پلەى سیلیزى
کەرکوک : ١١ پلەى سیلیزى
زاخۆ : ١٠ پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : ٨ پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: -١ پلەى سیلیزى
سۆران: ٨ پلەى سیلیزى
گەرمیان : ١٣ پلەى سیلیزى