یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی بە فەرمی گرێبەستی لەگەڵ جواو فیلیکسی هێرشبەری پورتوگالی بە شێوەی خواستن تا کۆتایی ئەم وەرزە ڕاگەیاند.
چێڵسی بڕیاریدابوو ڕێگە بە فیلیکس بدات پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە بکات، چونکە هێرشبەرە پورتوگالییەکە لە لەندەن وەك پێویست یاری پێنەدەكرا كە تەنها 12 یاری بەشدار بوو.
میلان تەواوی مووچەی فیلیکس دەدات، کۆی گرێبەستەکەش پێنج ملیۆن پاوەندە، لەگەڵ پارەی خواستنیشەوە.
جێی باسە ئەو یاریزانە لە ئێستادا لە ئیتاڵیایە و ئامادەکاری بۆ پشکنینی پزیشکی دەکات.