بە فەرمان و ڕاسپاردەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشكەشكردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بەردەوامە، ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆش ڕایدەگەیەنێت، قۆناغی سێی پڕۆژەی دروستكردن و فراوانكردن و قیرتاوكردنی شەقامەكانی سەنتەری زاخۆ لە واری جێبەجێكردندایە و بەتەواوبوونیشی دەكەوێتە خزمەت خەڵكەوە.
ئەمڕۆ شەممە 8ی 2ی 2025، ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ڕایگەیاند: بە ڕاسپاردەی جەنابی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێشكەشكردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بەردەوامە.”
ڕاشیگەیاند: “قۆناغی سێی دروستكردن و فراوانكردن و قیرتاوكردنی شەقامەكانی سەنتەری زاخۆ بەردەوامە و بە تەواوبوونی دەكەوێتە خزمەتی شوفێران و خەڵكی زاخۆ.”