سه‌لام عه‌بدوڵڵا
له مێژووی وڵاتاندا، كه‌سایه‌تیی مێژوویی هه‌ن كه ڕۆڵی گه‌وره‌یان له دیرۆكی وڵاته‌كه‌یاندا گێڕاوه و سیمبوڵی خه‌بات و تێكۆشانی گه‌له‌كه‌یانن، غاندی له هیند، (ما‌و) له چین، (لینین) له یه‌كێتی سۆڤیه‌ت….هتد و له زۆربه‌ی مێژوویی وڵاتاندا ئه‌و كه‌سایه‌تییانه هه‌ن و ساڵانه‌ش یادی پڕشكۆیان ده‌كرێته‌وه.
لای ئێمه‌ی كوردیش له مێژووماندا كه‌سایه‌تیی گه‌وره و ناوداری وه‌ك سه‌ڵاحه‌ددینی ئه‌یوبی و مه‌ولانا خالیدی نه‌قشبه‌ندی و شێخ عوبه‌یدوڵڵای نه‌هری و شێخ عه‌بدولسه‌لامی بارزانی و شێخ مه‌حموودی نه‌مر و پێشه‌وا قازی موحه‌ممه‌د و بارزانیی نه‌مر و خوالێخۆشبوو جه‌لال تاڵه‌بانی و.. ده‌یانی تر.. به‌ڵام هه‌میشه له په‌راوێزی ئه‌م سه‌ركرده گه‌ورانه‌دا كه‌سایه‌تی دیكه‌ش جێ په‌نجه و ڕۆڵ و كاریگه‌ری خۆیان هه‌بووه و له‌به‌ر گه‌وره‌یی كارێزمای ئه‌و سه‌ركرده نه‌مرانه، ڕه‌نگه له‌كاتی خۆیدا به‌وجۆره تیشك نه‌خرابێته سه‌ریان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕۆڵی مێژوویی خۆیان له‌و چركه‌ساته مێژووییانه‌دا به گه‌وره‌یی و كارامه‌یی گێڕاوه و جێ ده‌ستیان به مێژوومانه‌وه ڕوون و ئاشكرایه.
یه‌كێك له‌و سه‌ركرده مه‌زن و كارامه‌یانه كاكه ئیدریس بارزانی-یه، كه هه‌ر له سه‌ره‌تای لاوێتییه‌وه ئه‌و توانا و به‌هره و لێهاتووییه‌ی پێوه دیار بووه، كاكه ئیدریس بارزانی له دایكبووی ساڵی 1944 و تا ساڵی 1958 دوور بووه له بابی مه‌زنی بارزانیی نه‌مر و له ته‌مه‌نی (17) ساڵیدا به‌شداری له شۆڕشی ئه‌یلوولدا كرد كه له ئه‌یلوولی ساڵی 1961 ده‌ستیپێكرد، بۆته پێشمه‌رگه و هه‌ر له‌و سه‌ره‌تایه‌وه كارامه‌یی و توانا و لێهاتوویی پێوه دیار بووه، هه‌ربۆیه هه‌م ڕۆڵی سه‌ربازی و هه‌م سیاسی گێڕاوه وه‌كوو به‌شداری و سه‌ركردایه‌تی له شه‌ڕی (هه‌ندرێن) دا گێڕاوه، بۆیه له كۆنگره‌ی (هه‌شته‌م)دا، به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردراوه و له‌مه‌ودوا به‌شداری له دانوستانه‌كاندا له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی به‌غدا كردووه.
ڕۆڵی كاریگه‌ری ئه‌م سه‌ركرده‌یه دوای نسكۆی ساڵی 1975دا به‌دیار ده‌كه‌وێت و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی-دا، هه‌ڵسانه‌وه و به‌رخودانی شۆڕشی گوڵان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه و كاك ئیدریس ڕۆڵی دیپلۆماتی و تواناكانی ده‌خاته خزمه‌ت شۆڕش و له‌مه‌ودواش هه‌وڵ و ته‌قه‌ڵڵاكانی بۆ دامه‌زراندنی به‌ره‌ی كوردستانی و كۆتایی هێنان به شه‌ڕی نه‌گریسی ناوخۆ كه تێیدا ڕۆڵی سه‌ره‌كی و كاریگه‌ری تێدا گێڕا، به‌داخه‌وه ته‌مه‌ن مه‌ودای به‌م كه‌سایه‌تییه هه‌ڵكه‌وتووه نه‌دا كه ئه‌نجامی تێكۆشان و به‌رخودان و هه‌وڵه شۆڕشگێڕه‌كانی بۆ، ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه‌ی ئه‌مڕۆی گه‌له‌كه‌مان له هه‌رێم ببینێت، درود بۆ ڕۆحی به‌رزه‌فڕی ئه‌و كه‌سایه‌تییه نه‌مره..