پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، 27-01-2025، لە ئەنجامی بۆمبارانێکی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە سنووری ناحیەی دینارتە، پیاو و ئافرەتێک شەهید بوون.
بۆمبارانەکە بە دیاریکراوی لە گوندی “شەهێ” بووە و ئەو دوو کەسەی شەهید بوون، خۆیان خەڵکی گوندی “بامشمش”ـن لە سنووری قەزای ئاکرێ و ئاژەڵدار بوون .
ئەو پیاوەی شەهید بووە ناوی جەعفەر جەلالە و تەمەنی 58 ساڵە؛ ئافرەتەکەش تینا محەممەدە و تەمەنی 48 ساڵە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، کاتێک ئەو دوو ئاژەڵدارە لەنێو خانوویەکدا بوونە، لەلایەن فڕۆکەیەکی جەنگیی تورکیاوە شەهید کراون و ئێستە تەرمەکانیان ڕەوانەی پزیشکی دادی ئاکرێ کراوە.