لەبارەی تۆماركردنیان لە پڕۆژەی (هەژماری من) وەزارەتی دارایی خانەنشینان ئاگادار دەكاتەوە.
وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە: “ئاگاداریی ئەو خانەنشینانە دەکەینەوە کە فۆڕمی تۆمارکردنیان لە پڕۆژەی (هەژماری من) پڕ کردووەتەوە و تا ئێستا نەیان گەڕاندووەتەوە، دەبێت بەزووترین کات بیگەڕێننەوە.”
ئاماژەی بەوەش كردووە: “پێویستە سەرجەم ئەو خانەنشینانەی فۆرمی پڕۆژەی (هەژماری من)ـیان وەرگرتووە و نەیانگەڕاندووەتەوە، بەزووترین کات بیگەرێننەوە ئەو بنکەیەی تۆمارکردنی پڕۆژەی هەژماری من لەو بانکە حکوومیەی فۆرمەکەیان تیایدا وەرگرتبوو.”
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە ئەم داواکارییە بۆ ئەوەیە تاوەکو بتوانن مووچەکانیان لە هەژماری بانکی تایبەت بە خۆیان و بە ئاسانی وەربگرن.
ئاشكراشی كردووە، تاكو ئێستا زیاتر لە 290 هەزار فەرمانبەری خانەنشین فۆرمی پڕۆژەی (هەژماری من)ـیان وەرگرتووە.