لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، چەند گەنجێك دەبێتە شەڕیان و یەكێكیان بە چەقۆ دەكوژرێت.

موقەدەم ئەحمەد ڕەمەزان، گوتەبێژی پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ   ڕايگەیاند: “کاتژمێر 11:43 خولەكی درەنگانی شەوی ڕابردوو، بەهۆی شەڕ و دەمەقاڵێی نێوان چەند گەنجێک لە سەنتەری زاخۆ، لە نزیک قوتابخانەی ئامادەیی زاخۆ، گەنجێکی تەمەن 35 سال بەناوی (ا،ص،ع) بە چەقۆ بریندار کرا، دواتر بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا.”

گوتیشی: “ئەو گەنجە دانیشتووی شاری زاخۆ بووە، بە مەبەستی توێکاریی پزیشکی، تەرمەکەی گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادی زاخۆ.”

گوتەبێژی پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ڕوونیشی كردەوە، لە ماوەیەكی كورتی دوای ڕووداوەكە، دوو تۆمەتبار لەسەر ڕووداوەکە دەستگیر كران، بە بڕیاری دادوەری لێکۆلینەوە و بەپێی بەندی 405 لە یاسای سزادانی عێراقی، گیراون.