بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی و سبەی شەممە ئاسمانی شارەكانی هەرێمی كوردستان هەور دەبێت.

كەشناسی سەبارەت بە كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند: ئاسمان لەنێوان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ پێنجشەممە .

بۆ كەشوهەوای سبەی شەممەش، كەشناسی رایگەیاند: ئاسمان بە گشتی نیمچەهەور دەبێت، پلەکانی گەرما بە نزیكەی 1 تا 2 پلە بەرزتر دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ هەینی.

پلەكانی گەرمای پێشبینیكراوی شارەكانیش بەمشێوەی خوارەوە دەبێت:-

هەولێر: 15 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 13پلەى سیلیزى

دهۆک: 16 پلەى سیلیزى

کەرکووک: 17 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 16 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 14 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 19 پلەى سیلیزى