نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی لەبارەی هێرشەکەی شاری نیوئۆرلینزی ئەمریکا بڵاوکردەوە .
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، بڵاویكردووهتهوه و تیایدا ئاماژهی بهوه كردووه، بە تووندی سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر خەڵکی بێتاوانی نیوئۆرلینز دەکەم.
نێچیرڤان بارزانی، ئاماژهی بهوهش داوه، بیرم و نزاکانم لەگەڵ ئەوانەیە کە بەهۆی ئەم کردەوە دڕندانە، بوونە قوربانی، ئێمە لەم کاتە سەختەدا لەگەڵ گەلی ئەمریکا دەوەستین.










