لەشاری نیو ئۆرلیانزی ئەمریكا، كەسێك بە بارهەڵگرێكەوە بەناو ئاپۆرای خەڵكییەوە كەوتووە و تەقەشی كردووە، بەوهۆیەوە 10 كەس گیانی لەدەست داوە و 30 كەسی دیكەیش بریندار بوون، بەو بۆنەیەوە، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكی هاوخەمیدا، ئیدانەی ئەو هێرشەی كرد.
چوارشەممە 1ی 1ی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) پەیامێكی بڵاو كردەوە و نووسیویەتی: “ئیدانەی ئەو هێرشە تیرۆریستیەی نیو ئۆرلیانز دەکەم.”
سەرۆكی حكوومەت، لە پەیامەكەیدا، ئاماژەی بەوەش داوە، كە “حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەم کاتە سەختەدا هاوخەمیی خۆی بۆ قوربانیان و خێزانەکانیان و گەلی ئەمریکا دەردەبڕێت.”
نووسیویەتی: “گەلی ئێمە قوربانیی زۆر داوە لە شەڕ و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، هەروەها تیرۆر تاوەکوو ئێستاش هەڕەشەیە بۆ سەر ناوچەکە و جیهان.”