دهزگا ئهمنییهكانى ئهمریكا، دواى ئاشكراكردنى ناسنامهكهى یهكهم وێنهى هێرشبهرهكهى ئهمریكایان بڵاو كردهوه.
ئێوارەی (چوارشەممە 1ى 1ى 2025)، تۆڕی ئێن بی سی نیوزی ئەمریکی بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئەمنییەکان وردەکارییەکانی سەبارەت بەو تۆمەتبارە ئاشکرا کرد کە ڕووداوی بارهەڵگری نیو ئۆرلیانزی ئەنجام داوە.
سێ بەرپرسی باڵای ئەمنی ئهمریكی، ڕایانگەیاند: “ناسنامەی تۆمەتبارەکە ئاشکرا بووە، ناوی (شمس الدین جبار)ە و تەمەنی 42 ساڵە”.
ئەمڕۆ چوارشەممە 1/1/2025، پۆلیسی ئەمریكا، ڕایگەیاند، كە بەهۆی رووداوێكی شێلانەوە، لە ویلایەتی نیو ئۆرلیانز، 10 كەس گیانیان لەدەست داوە و 30 كەسی تر بریندار بوون.
ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر، بە مەبەست خۆی بە نێو ئاپۆڕای خەڵكدا كردووە و دواتریش دابەزیوە و تەقەی لە قەرەباڵغییەكە كردووە.