لە شاری نیوئۆرلەنزی ئەمریکا، بارهەڵگرێک خۆی بەناو خەڵکیدا دەکات و 10 کەس گیان لەدەستدەدەن و 30ـی دیکەش برینداربوون.

ئەمرۆ چوارشەممە، 1ـی 10ـی 2025، وتەبێژی پۆلیسی ویڵایەتی نیوئۆرلەنزی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: “لە کاتژمێرەکانی سەرەتای ساڵی نوێ، ڕووداوێکی کوشندە لە ویلایەتەکەمان ڕووی دا، کەسێک بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە خۆی بە ژمارەیەک کەسدا کێشا و  لە ئەنجامدا لانی کەم 10 کەس گیانیان سپارد و نزیکەی 30 کەسی دیکەش بریندار بوون.”

چەند شایەتحاڵێک باسیان لەوە کردووە، دوای ڕووداوەکە شەڕەتەقە لە نێوان شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە و هێزەکانی پۆلیس ڕوویداوە.

رووداوەکە لەکاتێکدا بووە، بەبۆنەی سەری ساڵی نوێ شوێنەکە ژمارەیەکی زۆر گەشتیاری لێ بووە.