لە سلێمانی ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و بەهۆیەوە دوو منداڵ گیانیان له‌ ده‌ستدا و منداڵێکی تریش بریندار بوو.

سامان نادر بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی راى گه‌یاند، سه‌عات سێى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ لــــە کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی چوارچرای نوێی شاری سلێمانی، ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە.”

ئه‌و گوتى، لە ئەنجامی ڕووداوەکە، دوو منداڵ گیانیان سپاردووە، منداڵێکی تریش سووتاوە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی.

بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی باسی لەوەش کرد “ئەو دوو منداڵەی گیانیان سپاردووە تەمەنیان لەنێوان شەش بۆ 10 ساڵدایە و خێزانەکەش بە نەتەوە عەرەبن.”