لە یەکەم ڕۆژی سەری ساڵی نوێی زایینی، 17 منداڵ لە دهۆک، یەک لە هەولێر و یەکێکی دیکەش لە سلێمانی لە دایک بووە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر ئەمرۆ چوارشەممە، 1ـی 1ـی 2025، رایگەیاند، یەکەم منداڵی لە دایکبووی ساڵی 2025 لە نەخۆشخانەی لە دایکبوون و ئافرەتانی هەولێر، بە ڕەگەز کچە.
هاوکات، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاشکرای کردووە، کاتژمێر 12:01 خولەکی ئەمشەوی رابردوو، یەکەم منداڵی نەخۆشخانەی منداڵبوونی فێرکاری بە سروشتی لە دایکبوو، بەڵام ئاماژەی بە ڕەگەزەکەی نەکردووە.
هەروەها بەپێی ئاماری نەخۆشخانەی ئافرەتان و منداڵانی دهۆک، لە سەرەتای ساڵی نوێ لە کاتژمێر 12:01 خولەک تاوەکو کاتژمێر 10:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 17 منداڵ لە دایکبوون؛ 13ـیان کوڕ و چواریشیان لە ڕەگەزی کچن.
نەخۆشخانەی منداڵانی دهۆک دەڵێت: یەکەم منداڵی لە دایکبووی ئەمساڵ، لە ڕەگەزی کوڕ بووە.