ئه‌مڕۆ دووشەممە‌، 30ی 12ی 2024، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا، به‌ بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى به‌ ئه‌ميندارى گشتيى يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان و سه‌ركه‌وتنى كاره‌كانى كۆنگرەی نۆیەم، پيرۆزبايى له‌ سه‌ڵاحه‌دين محه‌مه‌د به‌هائه‌دين و يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن.

لە پەیوەندییەکەدا، هەروەها باس لە قۆناغی هەستیاری ئێستا کرا و جەخت لە کارکردنی پێکەوەیی لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان کرا.

ئه‌ميندارى گشتيى يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان، سوپاس و پێزانینی بۆ پەیوەندیی و پیرۆزباییکردنی سەرۆکی حکوومەت دەربڕی.