بەداخهوه ئەمڕۆ دووشەممە، 30ـی 12ـی 2024، نووسەری گەورە و دیاری میللەتەکەمان مامۆستا کەمال غەمبار ماڵئاوایی لێ کردین ” به ناوی سهرنوسهرو كارمهندانی ڕۆژنامەی ( خهبات ) هوه ، پرسەو سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستهی تەواوی خانەوادە و دۆستان و خۆشەویستانی دەکەین. گیانی پاكی شادو ئارام بێت .
مامۆستا كهمال غهمبار، یهكێكه له رهخنهگره ناسراوهكانی کورد، لە کۆتایی پەنجاکانی سەدەی رابردووەوە به زمانەکانی عهرهبی و كوردی دەستی بە نووسین و رەخنەی ئەدەبی کردووە.
کەمال حوسێن ئەحمەد، ناسراو بە کەمال غەمبار :
– ساڵی 1937 لە شاری کۆیە لەدایکبووە
– ساڵی1945 چووەتە بەرخوێندن لە قوتابخانەی کۆیسنجەقی دووەم لە شاری کۆیە
– ساڵی 1951 تەواوی کردووە. ساڵی1957 خوێندنی دواناوەندی لە هەولێر تەواوکردووە
– دوای تەواوکردنی خوێندنی قۆناخەکانی سەرەتایی و دواناوەندی، لە بەشی زمانی عەرەبی لە کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی بەغدا وەرگیراوە و ساڵی 1964 تەواوی کردووە و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زمان و ئەدەبی عەرەبی بەدەستهێناوە.
– چەند ساڵێک لە باشووری عێراق مامۆستای قۆناخەکانی ناوەندی و دواناوەندی بووە
– ساڵی 2006 وەکو راوێژکاری پەروەردەیی لە ئەنجوومەنی وەزیران خانەنشینکراوە
– دەیان نووسین و کتێبی چاپکراوی هەیە
– ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی لقی هەولێری یەکێتیی نووسەرانی کورد بووە










