ئەمشەو، 30ی 12ی 2024، جیمی کارتەر، سەرۆکی سی و نۆیەمینی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە تەمەنی 100 ساڵیدا کۆچی دواییی کرد.
کارتەر لە ساڵی 1924 لە بێلنز لە ویلایەتی جۆرجیا لەدایک بووە. لە ساڵی 1971-1975 حاکمی ویلاتەکە بووە. لە ساڵی 1977-1981 پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکای بردووەتەوە. لە ماوەی سەرۆکایەتییەکەیدا کە جیهان لە دۆخی دوو جەمسەری و شەڕی سارددا بوو، ڕووبەڕووی چەندین قەیران بووەتەوە، وەکوو: قەیرانی بارمتە ئەمریکییەکان لە ئێران، قەیرانی وزە و هەڵاوسانی ئابووری.
دیارترین دەستکەوتیشی بریتی بوو لە پێکهێنانی ڕێککەوتنی کامپ دەیڤد لەنێوان ئیسرائیل و میسر لە ساڵی 1978 کە بووە هۆی وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی لە ساڵی 2002.
دوای نەمانی پۆستەکەی ناوەندی کارتەر-ی بۆ هاوکاریی مرۆیی و دیموکراسی دامەزراندووە و ساڵی 2023 بەهۆی شێرپەنجەوە تەندروستیی خراپ بوو و چارەسەری لە ماڵەوە وەردەگرت.