بڕیارە بەغدا لەم هەفتەیەدا بڕێک پارە بۆ تەواوکاری مووچەی مانگی 11 و 12 بنێرێت، ئەگەر لە دوو ڕۆژی داهاتوو ئەو بڕە پارەیە بگات، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پێش هاتنی ساڵی نوێ خشتەی مووچە ڕادەگەیەنێت.
430 ملیار دیناری تەواوکەری مووچەی مانگی 11یە و 570 ملیار دینارەکەی دیکەیش بۆ مووچەی مانگی 12یە.
بەغدا بڕیاری داوە تا نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە بڕی یەک تریلیۆن دینار بۆ تەواوکاری مووچەی مانگی 11 و 12 دەنێرێت، ئەگەر تا ئەو وادەیە پارەکە بگات، حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەکاری کردووە کە پێش سەری ساڵ خشتەی مووچەی مانگی 11ی ئەمساڵ ڕابگەیەنێت، بەڵام ئەگەر ئەو بڕە پارەیە نەگات، لیستی مووچە لە دوای سەری ساڵ ڕادەگەیەنێت.