دواى ئەوەی شەوی ڕابردوو پیاوێك لە سلێمانی دەكوژرێت، ئەمڕۆ كوڕەكەی بە تۆمەتی كوشتنی باوكی دەستگیر دەكرێت، لێكۆڵینەوەكانیش لە هۆكاری ڕووداوەكە بەردەوامن.

شەوی ڕابردوو، هاووڵاتییەکی تەمەن 60 ساڵ بە ناوی (محەمەد عەبدولقادر) لە سلێمانی كوژرا، ئەمڕۆش (شەممە 28/12/2024), پۆلیس كوڕە تەمەن 18 ساڵەكەی بە تۆمەتی كوشتنی باوكی دەستگیر كرد.

سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: دوای ئاگادارکردنەوەی هێزەکانی پۆلیس لە ڕووداوەکە، ئەوان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە لێکۆڵینەوەکان ئاشکرایان کردووە کە بکوژەکە کوڕی قوربانییەکە بووە، دوای کەمتر لە کاتژمێرێک بكوژەكە دەستگیر كرا و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن بۆ دیاریکردنی هۆکارە وردەکانی پشت ئەم ڕووداوە.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان، کوژراوەکە لەبەردەم چایخانەی شەعبی شاری سلێمانی کاری پاکەت فرۆشتنی کردووە.