مەنسوور یاقووتی نووسەر و شاعیر و چیرۆکنووسی بەناوبانگی کورد و یەکێک لە ڕواڵەتە دیارەکانی دەیەی 60 و 70ی سهدهى ڕابردووى ئەدەبیاتی فارسی، كۆچى دوایی كرد.
ئەم نووسەرە کوردە ساڵی 1948 لە یەکێک لە گوندەکانی شاری سوونقوڕی سەر بە پارێزگای کرماشان لەدایک بووە و قۆناغەکانی خوێندنی لە کرماشان تەواو کردووە، لە سەرەتای حهفتاكانى سهدهى ڕابردوودا، بووە بە مامۆستا.
مەنسوور یاقووتی له ساڵی 1980 و لە دوای شۆڕشی گەلانی ئێران بە بێ ئەوەی هیچ سکاڵایەک لە دژی تۆمار کرابێت، لەسەر کارەکەی لابراو و لەو کاتەوە تێكهڵ پیشەی جۆراوجۆری بووه و لە لەگەڵ کاری نووسین، کرێکاریشی دەکرد.
یاقووتی، نووسەری دەیان کورتە چیرۆک و چیرۆکی درێژە بە زمانی فارسی کە بەشێکیان لە لایەن وەرگێڕی گەورەی کوردستان (عەزیز گەردی) بۆ سەر زمانی کوردی سۆرانی وەرگێڕداون، لهوانهش: چرایەک لەسەر مادیان کۆ، بیرەوەرییەکانی مامۆستایەک، لاوەچ و…هتد هەروەها، ئەم نووسەرە بەهۆی وەسفکردنی ژیانى گوندنشینی، جێگەیەکی تایبەتی لە ئەدەبیاتی گوندەواریدا هەیە.
مەنسوور یاقووتی، ئێوارەی ئەمڕۆ، (28ی 12ی 2024 ) بە هۆی نەخۆشیەوە كۆچی دوایی کرد.