بەرگریی شارستانیی سووریا ڕایگەیاند،  ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە سەنتەری شارۆچکەی منبجی سەر بە پارێزگای حەلەب تەقییەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان تەقینەوەکە لەبەردەم دەرگای مزگەوتی گەورەی منبج بووە و دەنگۆی کوژران و برینداربوونی ژمارەیەک لە چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا و خەڵکی مەدەنی دانیشتووی شارۆچەکەکە هەیە، هاوکاتی بەهێزی تەقینەوەکە زیانێکی زۆری بە دوکانەکانی بازاڕی سەلالین گەیاندووە کە نزیکە لە مزگەوتی گەورەی منبج و شوێنی تەقینەوەکە.

لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەک ئەمە دووەم تەقینەوەیە لەو شارۆچکەیە ڕوو دەدات، تەقینەوەکەی پێشتر سێ ڕۆژ لەمەوبەر بوو بەهۆیەوە ژمارەیەک کەس بوونە قوربانی.