وەزیری ناوخۆی حکومەتی کاتیی سووریا رایگەیاند، هێزێکی پۆلیس کەوتوونەتە بۆسەی چەکدارانی سوپای پێشووی سووریا، لە ئەنجامدا 14 پۆلیس کوژراون و 10 پۆلیسی دیکەش بریندار بوون.

رۆژی 26-12-2024 محەممەد عەبدولڕەحمان، وەزیری حکومەتی راگوزەری سووریا رایگەیاند، ئەو هێزەی پۆلیس لە گوندێکی شاری تەرتووسی سووریا ”کەوتوونەتە بۆسەی پاشماوەی چەکدارانی رژێمی پێشووی سووریا، لە کاتێکدا ئەرکی خۆیان بۆ پاراستنی ئاسایش و سەلامەتیی هاووڵاتیان جێبەجێ دەکرد.”

دانیشتووانی تەرتووس زۆرینەیان عەلەوین، سەر بە هەمان ئایینزای بنەماڵەی ئەسەدن، کە زیاتر لە نیو سەدە حوکمی سووریایان کرد.