بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی دزینی ئافرەتێكی بە ڕەگەزنامە هۆڵەندی بڵاو كردەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 26/12/2024، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، ڕوونكردنەوەیەكی بڵاو كردووەتەوە و تێیدا هاتووە: “دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە سۆشیال میدیادا، ئافرەتێکی بە ڕەگەزنامە هۆڵەندی کە وەکوو گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستانی کردبوو و لە ڕۆژی 16/11/2024 لە یەکێک لە هۆتێلەکانی شەقامی 60 مەتری لە هەولێر ماتۆڕسکیلەکەی دزرابوو، پاش ئاگادارکردنەوەمان, دەستبەجێ تیمەکانمان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد.”
ئەوەش خراوەتە ڕوو: “دوای بەدواداچوون و بەدەستهێنانی زانیاری، توانیمان لە ماوەی کەمتر لە چەند کاتژمێرێکدا، ماتۆڕسکیلەکەی بۆ بدۆزینەوە، لە کاتێکدا چەند مەترێک لە شوێنی مانەوەی دوور خرابووەوە و ماتۆڕسکیلەکەی لەکار کەوتبوو، دواتر ڕادەستی خاوەنەکەی کرایەوە.”
پۆلیسی هەولێر باسی لەوەش كردووە، ئەو ئافرەتە هیچ سکاڵایەکی یاسایی تۆمار نەکردووە و لێکۆڵینەوەی پۆلیسیش سەبارەت بەو ڕووداوە بەردەوامە.